سودەكانی گوڵە بەیبونت زانیوە؟

گوڵی بەیبون یەكێكە لەو گوڵە كێویانەی لە وەرزی بەهاردا بەشێوەیەكی سروشتی دەڕوێت و توێژینەوە پزیشكییەكانیش چەند سودێكیان ئاشكرا كردووە. 

بەڕای پسپۆڕەكان بەكارهێنانی گوڵە بەیبون ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن بۆیە باشتر گرنگی بە خواردنەوەی چای ئەو جۆرە گوڵە بدرێت.

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی دوو بۆ شەش كوپ چای بەیبون لەهەفتەیەكدا ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە بە گشتی و شێرپەنجەی ڕژێنە دەرقییەكان بەڕێژەی %70 كـەمدەكاتەوە.




PM:02:27:31/03/2016