گەر دەتەوێت ماسولكەكانت بەم شێوەیە بێت ئەم كارە بكە

بەڕای پسپۆڕانی بواری تەندروستی خۆراكە پڕ پرۆتینەكان بۆ بنیادناوەی ماسولكەكان گرنگە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ماسولكەكانیان بەهێزبێت.

توێژینەوەیەكی كەنەدی دەریخستووە كە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا، پیاوان پێویستییەكی زیاتریان بە خواردنی پرۆتینەكان دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی بنیادنانەوەی ماسولكەكان بە گشتی و ماسولكەی قۆڵیان بە تایبەتی.

توێژینەوەكە لەسەر چەند پیاوێكی تەمەن 35 ساڵ بۆ 59 ساڵ ئەنجامدراوە و داوایان لێكراوە كە ڕۆژانە دوای ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی  بڕێك لە خۆراكە پڕ پرتینەكان بخۆن بە تایبەت گۆشت.

لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئەو خۆراكانە سودێكی زۆری بۆ بونیادی ماسولكەكانیان هەبووە و بەهێزتری كردووە.




PM:01:38:14/05/2016