كەلەرم لە ڕەمەزاندا ئەم سودەی هەیە

خواردنی كەلەرم لە ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ لەشی ڕۆژوەوان هەیە و كرداری هەرس ئاسان دەكات و ڕێ لە ئازاری گەدە دەگرێت.

پسپۆڕانی خواردنی ئامۆژگاری ڕۆژوەوانان دەكەن، لە ژەمی بەربانگدا گرنگی بە خواردنی زەڵاتەی كەلەرم  بدەن، بۆ ئەوەی لەكێشەی تەندروستییەكان پارێزراو بن و ئەو خۆراكەی لە بەربانگدا دەیخۆن بە ئاسانی هەرس بكرێت.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بەوە كردبوو كەلەرم ڕێژەی كۆلسترۆلی خوێن كەمدەكاتەوە، ئەمەش ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن، هەروەها ڕێگری لە گەشەی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك و گەدە و كۆڵۆن.




PM:01:25:19/06/2016