لە ڕۆژانی جەژندا هاوڵاتیان بڕێكی زۆری خواردنە جیاوازەكان دەخۆن، كە ئەمەش زیانی تەندروستی هەیە, پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند ئامۆژگاریەكی بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكردووە.
بەرشای پسپۆڕەكان پابەندبوون بەو ئامۆژگارییانەوە وادەكات مرۆڤ توشی كێشەی تەندروستی نەبێت و جەژنێكی جیاواز بەرێتەسەر.
1- باشترە لە ڕۆژانی جەژندا بڕێكی كەمی گۆشت بخورێت، هاوڵاتیان دووربكەونەوە لە خواردنی خۆراكی چەور و سوێر.
2- پێویستە كەسانی بە تەمەن بە هەموو جۆرێك لە خواردنی گۆشتی سور بەدووربن.
3- خواردنەوە گازی و شیرینەكان دەبنە هۆی هەڵاوسانی گەدە و مرۆڤ توشی چەندین كێشەی تەندروستی دەكەن، بۆیە باشترە بە كەمی بخورێنەوە.
4- پێویستە لە ڕۆژانی جەژندا بڕێكی كەمی شیرینی بخورێت بە تایبەت و نوقڵ و چكلێت چونكە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیاد بوونی كێش.
5- باشترە گرنگی بە خواردنی زەڵاتە و سەوزەكان بدرێت بە تایبەت لە ژەمی ئێواراندا، بڕێكی كەمی گەرمۆكەیان تێدایە بەسودن بۆ تەندروستی لەش.
6- باشترە بۆ ئامادەكردنی خواردنەكانی جەژن زەیتە ڕووەكییەكان بەكاربهێنرێت، چونكە زیانیان بۆ تەندروستی نییە.
7- كەم خواردنەوەی چاو قاوە، چونكە زیانی بۆ كرداری هەرس كردن هەیە، لەبەرامبەردا باشترە بڕێكی زۆری ئاو بخورێتەوە.