ماچ یەكێكە لەو كردارانەی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ حەزێكی تایبەتیان هەیە بۆی و بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش چەندین سودی هەیە.
ماچ ئەو كردارەیە كە خۆشەویستی نێوان هاوسەران و خۆشەویستان زیاد دەكات، چەندین شێواز و جۆری تایبەتیشی هەیە، كە سود بە تەندروستی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەگەیەنێت.
دیارترین سودەكانی ماچ:
1- پاراستنی ددان: ماچ بە پاكەرەوەی سروشتی ددان دادەنرێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادكردنی لیكی ئەمەش پیسی ناو دەم كەمدەكاتەوە.
2- نەهێشتنی ترس و دڵە ڕاوكێ: ماچ باشترین ڕێگایە بۆ ئاسودەكردنی دەروون و نەهێشتی ترس لە نێوان هاوسەر و خۆشەویستەكان.
3- كەمكردنەوەی كێش: بەڕای پسپۆڕەكان ماچی قوڵ و درێژ برێكی زۆر لە یەكەی گەرمۆكەی لەش لەناودەبات و شەكر دەسوتێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی لەش، بەجۆرێك لەكاتی ماچدا بۆ هەر 10 چركە، 10 كالیۆری دەسوتێت.
4- دواخستنی پیری:ماچ یەكێكە لەگرنگترین هۆكارەكانی درەنگ پیربوون، چونكە هێزی ماسولكەكانی شەویلگە و چەناگە بەهێز دەكات بەمەش ڕوخساری مرۆڤ درەنگتر پیردەبێت.