نهێنییەکی تۆم و جێری ئاشکرا بوو

زۆربەمان فیلم کارتۆنی تۆم و جێریمان بینیوە، ئەو فیلم کارتۆنەی کە ئێستاشی بەسەرەوە چەندین فیلمی نوێی لێ بەرهەم هێنراوە ئەگەرچی ماوەکەیە و شێوازەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ نهێنییەکی ئەو فیلم کارتۆنەیان ئاشکرا کرد کە لە سەرەتاوە ئەو دوو کارەکتەرە ناوی تۆم و جیری نەبووە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لە سەرەتای فیلم کارتۆنەکەدا ناوی ناوی مشكەكە جینكس بووە نەك جێری و ناوی پشیلەكەش كاسبر بووە نەك تۆم و دواتر لەساڵی ١٩٤١ دا ناوەكانیان گۆڕدراون.

ئەو فیلم کارتۆنە تا ئێستا حەوت جار خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە و دواین زنجیرەی تۆم و جێری كە لەلایەن جۆزێف بارباراوە ئامادەكرا بەر لەمردنی لەساڵی 2005 دا بوو.





PM:02:29:08/08/2016