بزانە خواردنەوە كهولییەكان چ كاریگەرییەكیان لەسەر خەو هەیە

توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە كە خواردنەوە كهولییەكان چەند كاتژمێرێك بەر لە كاتی خەوتن دەبێتە هۆی تێكدانی شێوازی خەو.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو كەسانەی خواردنەوە كهولییەكان دەخۆنەوە لە ماوەیەكی كەمدا خەویان لێدەكەوێت، بەڵام خەوی ئەو كەسە بەردەوام نابێت و چەند جارێك خەبەری دەبێتەوە و خەوێكی پچڕ پچڕ و ناڕێكی هەبێت.

توێژەرەكان داوا لەو كەسانە دەكات كە خواردنەوە كهولیەكان بە گشتی و شەراب بە تایبەت دەخۆنەوە بەوەی ئەگەر لە سێ پێك زیاتریان خواردنەوە، پێویستە دوای نزیكەی دوو كاتژمێر لە خواردنەوەی ئەو ماددانە بخەون، بۆ ئەوەی كاریگەری كهولەكە لەسەریان كەمبێتەوە.

توێژینەوەكە ئاماژە بە هەندێ كاریگەری دیكەی خواردنەوە كهولیەكان دەكات بە تایبەت پرخە پرخ و هەناسە توندی، هەروەها ئەو كەسانە شەوانە پێویستیان بە بڕێكی زۆر ئاو دەبێت و چەند جارێك بەهۆی تینوێتیەوە خەبەریان دەبێتەوە.




PM:02:26:11/08/2016