پسپۆران مەترسییەکی گەورە بۆ
سەر تەندروستی خانمان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن گەر میکیاج لە دوو کاتژمێر زیاتر لەسەر
جەستەی خانمان بمێنێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی هەستیاری و زیان بە پێستیان دەگات.
لە لێکۆڵینەوەیەکەی نوێ‌دا
دەرکەوتووە كاتێك مكیاج زیاتر له دوو سه‌عات له‌سه‌ر پێست ده‌مێنته‌وه، پێست
رێگای هه‌ناسه‌كێشانی نامێنێت و هه‌ر زوو شێداریی پێست له‌ناو ده‌چێت و چه‌ورییه‌كانی
پیست و مه‌وادی كیمیایی مكیاج تێكه‌ڵ ده‌بن و ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری و دروستبوونی
زیپكه.
بۆیە ئامۆژگاری خانمان دەکەن کە
هەمیشە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵەوە میکیاجەکەیان لابەرن و پێویستە
دەمووچاوەکە بە ئاو سابوون بشۆرێت و بە تەواوی پاکبکرێتەوە، بەڵام ئەگەر دژە خۆر
بە تەنها بەکاربهێنن ئەوا دەتوانن سێ کاتژمێر بە دەموچاویانەوە بێت، بەڵام ئەویش کە
لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی ئەوا مەترسی بۆ سەر تەندروستییان زیاد دەکات.