هەمیشە دابەزاندنی کێش بۆ ئەوانەی کە کێشیان زۆرە کارێکی گرانە
بۆیە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن کە بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان کێشمان داببەزێنین.
یەکەم: ئەگەر ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بە بەرنامە واتا بە
بەردەوامی وەرزش بکەین
دووەم: بەردەوام ڕۆژانە خۆت بکێشە ئەمە وات لێدەکات هەستیار بیت
و بەردەوام ئاگاداری کێشی خۆت بیت و هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕووی دەرونییەوە
ئامادەبیت بۆ دابەزاندنی کێش.
سێیەم: سیستمی خواردنی تەندروست کە زیاتر خۆی لەخواردنی سەوزەو میوەدا
ببینێتەوە.
چوارەم:خواردنی ئاو بە بەردەوامی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشت
پێنجەم: نوسینی تێبینی و جۆری
ئەو خواردنانەی کە دەیخۆیت، بەو شێوەیە دەتوانیت چاودێری کێشی خۆت بکەیت.