توێژینەوەیكی پزیشكی ئاشكرای دەكات ئەو كەسانە بە بەردەوامی بڕێكی زۆر برنج دەخۆن توشی چەند كێشەیەكی تەندروستی دەبن.
بەڕای پسۆڕەكان ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژانە ژەمێك برنج دەخۆن، ژەهری زەرنیخ بە ڕێژەی %44 لە خوێنیاندا زیاد دەكات، كە ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی سورێنچك و میزەڵدان زیاد دەكات.
جگە لەو زیانە زۆر خواردنی برنج ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەك زیاد دەكات، بە تایبەت نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی %27، ئەمەش وایكردووە نەخۆشی شەكرە لەنێوان ئەو كەسانەدا زۆربێت كە برنج زۆر دەخۆن.