بەم گیراوەیە هەفتانە سێ کیلۆ کێشت داببەزێنە

ئێستا زۆرێک لە جیهاندا کە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن دەیانەوێت کێشی خۆیان داببەزێنن، بۆیە ماڵپەڕی santéئامۆژگاری کەسانی قەڵەو دەکات کە بە ئامادەکردنی گیراوەیەک دەتوانن لە چەورییەکانی لەشیان ڕزگاریان بێت، بەڵام ئەم گیراوەیە بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە ساڵێکدا تەنها یەک مانگ دەبێت بەکار بهێنرێت.

ئەو ماڵپەڕە شێوازی ئامادەکردنی ئەو گیراوەیەی ئاشکرا کردووە کە پێویستیەکانی بریتییە لە "یەک لیتر ئاو، ئاوی یەک لیمۆی ترش، نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە، نیو کەوچکی بچوک زەنجەبیل، پروشەیەک بیبەری توون"
ماڵپەڕەکە ڕونیکردووەتەوە کە ئاوەکە بکە سەر ئاگر تاوەکو دەکوڵێت ، کەرەستەکانی تر بکەرە ئاوە گەرمەکە و بەجێی بهیڵە تاوەکو سارد دەبێتەوە، ڕۆژانە پێش نانخواردن ئەم خواردنەوەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە بخۆرەوە".


PM:06:07:16/08/2016