ڤیدیۆ...دوو بچوكترین خۆشەویستی جیهان چۆن هاوسەرگیری دەكەن؟

كچ و كوڕێكی بەرازیلی دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری دەبنە دوو بچوكترین هاوسەر لە جیهاندا.

پاولۆ داسیلڤا پارۆسی تەمەن 20 ساڵی كاتیۆشیا هۆشینۆی تەمەن 26 ساڵن كە چەند ساڵێكە پەیوەندی خۆشەویستی كۆیكردونەتەوە، لەم نزیكانەدا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن، بەمەش ناویان دەچێتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، وە دوو كورترین هاوسەری جیهان.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامە هافیگتۆن پۆستی ئەمریكی پارۆس و هۆشینۆ ماوەی هەشت ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندایە و چەندین سیفاتی هاوبەشیش كۆیان دەكاتەوە كە دیارترینیان كورتی باڵایانە، بەجۆرێك باڵای كاكی زاوا  88.39 سانتیمەترە و باڵای بوكە خانیش 89.4 سانتیمەترە.

لەئێستاشدا ئەو دوو خۆشەویستە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێكی گەورە دەكەن و خۆشیان سەرپەرشتی ڕێكخستنی كارەكان دەكەن، دەشیانەوێت بەرپرسانی كتێبی گینس بانگهێشتی ئاهەنگەكەیان بكەن تاكو ناویان لەو كتێبە جیهانییە تۆمار بكرێت.






PM:02:18:20/08/2016