هەندێک
لە ئافرەتان موو لە چەناگە و دەمووچاویان دێت، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی
ئیندرۆجین لە جەستەیاندا دەگەڕێتەوە، بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی مووی دەمووچاو
شارەزایان دوو ڕێگە دەخەنە ڕوو
دوو کوپ
شەکر، لەگەڵ ئاوی لیمۆ و نیو پەرداخ ئاو تێکەڵ بکە، ئینجا بیانخە نێو تاوەیەک و بۆ
ماوەی نیو کاتژمێر گەرمی بکە، دوای ئەوەی کە ڕەنگەکەی ڕەش بوو ئاگرەکە بکوژێنەرە و
دوای ساردبوونەوەی لە دەموچاوتی بدە.
ڕێگایەکی
دیکە ئەوەیە نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە، لەگەڵ یەک کەوچکی گەورەی ھەنگوین لە نێو قاپێکدا
دابنێ و بەجوانی تێکەڵیان بکە، تاکوو وەکوو کرێمێکی توندی لێ دێت، ئینجا لە
چەناگەتی بدە، کە ھەستت بە وشکبوونی کرد، چەناگەت بە ئاو پاک بکەرەوە. بەمەش مووی
چەناگەت نامێنیت