چوار ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی خێرا

هەمیشە ئەوانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن بیر لەوە دەکەنەوە چ ڕێگایەک زۆر ئاسان و خێرایە بۆ دابەزاندی کێش، بەڵام ئەم چوار ڕێگایە بەسودترینە.

یەکەم: لە کاتی نان خواردنندا خواردنێکی کەم لەسەر قاپەکەت دابنێ و ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەواو بوونیدا بیر لە پڕکردنەوەی قاپەکەت مەکەرەوە و باشترین کارێک کە بیکەیت زوو هەستانە.

دووەم: لە کاتی نان خواردندا زۆر قسە بکە ئەمەش وادەکات کە کاتەکە تێپەڕێت و تۆ زیاتر قسەت کردبێت وەک لەوەی نانت خواردبێت.

سێیەم: هیچ شتێک وەک ئاو خواردنەوە گرنگ نییە، پێش ژەمە سەرەکییەکان دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە بێگومان ناکرێت ئاو لە کاتی نان خواردنەکەشتدا فەرامۆش بکەیت، هەوڵبدە لە کاتی نان خواردنیشدا ئاو زۆر بخۆیت.

چوارەم: بە هێواشی نان خواردن و جوینی خواردنەکە، چونکە خێرا خواردن دەبێتە هۆی قەڵەوبوون چونکە گەدەت درەنگ هەست بە تێربوون دەکات بەڵام ئەگەر بە هێواشی نان بخۆیت لە هەمان کاتدا هەست بە تێربوون دەکەیت لە کاتێکدا وەک پێشتر زۆرت نەخواردووە، ئەمە جگە لەوەی بۆ گەدەت بەسودە.




AM:09:48:17/09/2016