وێنە و ڤیدیۆ...چیرۆكی ئەو منداڵەی بە ستایلی قژی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كرد

شێوازی قژی منداڵێكی بەریتانی كە تەمەنی نۆ هەفتەیە، جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

جۆنیور كۆكس نون خاوەنی قژێكی پڕ و جیاوازە سەرنجی هەر كەسێك ڕابكێشێت كە دەیبینێت، دوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ئەو منداڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەكاتێكدا دایكی سەرقاڵی موجەفەكردنی قژێتی، ناوبانگی جۆنیور زیاتر دەبێت.

چێڵسی تەمەن 32 ساڵ كە دایكی جۆنیورە، لە چاوپیچكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی باسی لەوە كردووە كاتێك بۆ یەكەمجار كوڕەكەی شتووە هەستی كردووە پڕی قژی جیاوازە لە منداڵی ئاسایی، ئەمەش بۆ یەكەمجاربووە شتێكی لەو شێوە ببینێت، چونكە ئەو سێ منداڵی دیكەشی هەیە كە قژێكی ئاساییان هەیە.

دایكی جۆنیور ئاماژەی بەوە كردووە كە لەئێستادا بۆ چونە بازاڕێكی 40 خولەكی زیاتر لە دوو كاتژمێری پێدەچێت بەو پێیەی كەسانێكی زۆری دەیانەوێت وێنەی لەگەڵ بگرن.

چێڵسی چەند جارێكی هەوڵیداوە كڵاو بكاتە سەری كوڕەكەی و قژی بشارێتەوە بەڵام یەكسەر دەستی كردووە بە گریان و نەیهێشتووە كڵاوی لەسەر بكەن.

لای خۆیانەوە چەند پسپۆڕێكی تەندروستی باسیان لەوە كردووە كە ڕەنكە زۆری ڕێژەی هۆرمۆنی ئەسترۆجین لە لەشی دایكەكەدا لەكاتی دووگیانبونیدا هۆكاربێت بۆ زیادبونی گەشەی قژی و مانەوەی ئەو شێوەیە.




PM:02:48:11/10/2016