سامسۆنگ كاتژمێری S3 Gear ی زیرەك دەخاتە بازاڕەوە


سامسۆنگS3  Gear بە دیزاینێكی پێشكەوتوو خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی

سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس پەردەی لەسەر كاتژمێری (S3  Gear) لادا كە كاتژمێرێكی زیرەكی سەرنجڕاكێش ‌و داهێنراوە، كە وا دەكات سامسۆنگ بچێتە ریزبەندی یەكەم لە بەشی ئەو بەرهەمانەی كە لە دەست دەكرێن. ئەو كاتژمێرە لە پیشەگەریی كاتژمێرە كلاسیكییەكان وەرگیراوە، تێكەڵەیەكە لە نێوان دیزاینی كەشخە ‌و تازەترین تەكنەلۆژیای مۆبایل كە تایبەتمەندیی دژەئاو لە خۆ دەگرێت (بە بڕوانامەی IP68)، خزمەتگوزاریی پاڵنەر لە رێگەی مۆبایلەوە ‌و توانای پەیوەندیكردن بە تۆڕەكانی نەوەی چوارەم LTE، سەرباری سەماعەیەكی دەرەكی ‌و GPS بۆ دیاریكردنی شوێن، ئەو هەموو تایبەتمەندییانە لە (S3  Gear) وادەكات ئیزافەیەكی نموونەیی بێت بۆ هەر كۆمەڵەیەكی سەعات.

سامسۆنگ (S3  Gear) بە دوو دیزاینی بوێر لە بازاڕەكاندا هەیە، بۆئەوەی لەگەل جۆرەها خواستی بەكارهێنەرانی گونجاوبێت، ئەو دوو دیزاینەش بریتین لە Gear S3 frontier ‌و Gear S3 classic. كاتژمێری frontier تایبەتمەندە بە دیزاینێكی گونجاو بۆ ژینگەیەكی خراپ ‌و ئەو شێوازەی كە شێوە ‌و ئەرك بەیەكەوە كۆدەكاتەوە، ئەو كاتژمێرە بە جۆرێك دیزاین كراوە تا لە هەر بارودۆخێك یاخود بە گوێرەی ژینگەی دەوروبەر كار بكات، چ بۆ كاركردن بێت یان خۆشگوزەرانی. سەبارەت بە Gear S3 classic یش خاوەنی شێوازێكی كەشخە ‌و سادەیە كە زۆرترین كاتژمێرە بەناوبانگەكان پێی تایبەتمەندن. ئەو كاتژمێرە لەگەڵ گرنگیدان بە وردەكارییەكی زۆر وردەوە دیزاینكراوە، هەروەها هەڵبژاردنی قەبارە ‌و شێوە بۆ بەدەستهێنانی گونجاوی ‌و هاوسەنگیی كاتژمێرە نایابەكان كەخاوەنی پیشەگەرییەكی بەرزن.

لەوبارەیەوە "یۆنگهی لی" جێگری سەرۆكی جێبەجێكار بۆ بازاڕكردنی جیهانی ‌و كاروباری بەرهەمە لە دەستكراوەكان ‌و كاروباری گەیاندنی مۆبایل لە سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس، رایگەیاند: "لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە نوێیانە بۆ كاتژمێری (S3 Gear)، بەردەوام دەبین لە بنیادنانی كلتووری تەكنەلۆجیا لە دەستكراوەكان لە رێگەی پێشخستنی بژاردەی جۆراوجۆر بۆ پەرەپێدانی شێوازی جیاواز بۆ ژیانی بەكارهێنەران"، ئەوەشی راگەیاند: " كاتژمێری سامسۆنگ Gear S2 پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی لە بەشی كاتژمێری زیرەك لەگەڵ رووی دەرەوەی كاتژمێرەكە كە توانای دابەشبوونی هەیە، هەروەها چوارچێوە خولاوە فرە بەكارهێنەرەكەی كە ئەزموونێكی بەڵگەنەویستی بۆ كاتژمێری زیرەك دا بەدەستەوە. ئێستاش لەگەڵ (S3 Gear)ی تازە هەڵساین بە فراوانكردنی كۆمەڵەی كاتژمێری سامسۆنگ Gear، تەنیا كاتژمێرێكی زیرەكمان نەخستە بازاڕەوە، بەڵكو كاتژمێرێكی تایبەتمەند. لەگەڵ توانا زیرەكەكەی ‌و پێشكەوتووەكەی ‌و دیزاینە كەشخەكەی، (S3 Gear) ئیزافەیەكی گرنگ دەخاتە سەر كۆمەڵەی كاتژمێرە زیرەكەكان".
لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە نمایشكردنی (S3 Gear) لە پیشانگای IFA لە بەرلین، "ئاریل ئادمز" لە سایتی aBlogtoWatch رایگەیاند: "سەرەڕای هەمیشە سەرسامبوونم بەو وردەكارییە ئاڵۆزانەی كە لە كاتژمێرە نایابەكاندا هەیە. ئەوا لەگەڵ كاتژمێری (S3 Gear)، سامسۆنگ بەرزترین ئاست لە پیشەگەری پێشكەش دەكات، كە یارمەتیدەرە بۆ ناساندنی كاتژمێرە جوانەكان – لە چوارچێوەی خولاوەی ناوازەوە تا دانانی دوا لەمسە بۆ رووی دەرەوەی. پێم وایە (S3 Gear) سەعاتێكی زیرەكە ‌و هۆكارێكی رازیكەر بە هەوادارانی كاتژمێر دەدات تا سەیری ئەو ئامێرە بكەن كە دیزاینی كلاسیكی بە تەكنەلۆجیای ژمارەیی تێكەڵ دەكات".

وەك هەوڵێكیش بۆ زانینی ئەوەی ئەو شتە چییە كە كاتژمێر دیاری دەكات، سامسۆنگ ئیلهامی لە كۆمپانیا دروستكەرەكان لە سەرانسەری جیهان وەرگرت، لەگەڵ گرنگیدانێكی تایبەت بۆ لێهاتوویی ‌و پیشەگەریی دروستكردنی كاتژمێرە هەستیارەكان ‌و زۆر ئاڵۆزەكان لە هەمان كاتدا. بەهۆی كاریگەرییەوە بە پیشەگەریی كاتژمێرە كلاسیكییەكان، (S3 Gear) لەسەر بنەمای توێژینەوەیەكی چڕ ‌و پرۆسەی رووپێوی لەسەر بەكارهێنەرانی پێشخراوە، ئەوانەی كە پێشەنگن لە پیشەسازی ‌و هەروەها پسپۆڕانی كاتژمێر لە سەرانسەری جیهان. هەموو تایبەتمەندییەكان لە چوارچێوە بازنەییەكەیەوە تا كۆتاییەكەی ‌و تا قایشەكەی، داڕشتنەكەی پێداچوونەوەی لەسەر كراوە بۆ بە دەستهێنانی دیمەنێكی كلاسیكی بۆ كاتژمێرەكە. سەرباری ئەوەش كاتژمێری (S3 Gear) گونجاوە لەگەڵ قایشی كاتژمێرەكە بە پانیی 22 ملم بۆئەوەی بەكارهێنەرانی بە ئاسانی كاتژمێری خۆیان هەڵبژێرن تا لەگەڵ شێوەیان یاخود بۆنە تایبەتەكانیان گونجاو بێت.

لەلایەن خۆیەوە "ئیڤان ئەربا"، دیزاینەری سویسری بۆ كاتژمێرە نایابەكان، كە بەشداربووە لە قۆناغەكانی دیزاینی كاتژمێرەكانی (S3 Gear) رایگەیاند: "لەكاتی دیزاینكردنی (S3 Gear) هەوڵماندا بۆ تێكەڵكردنی كلتوور بە تەكنەلۆجیا، تا كاتژمێرێكی زۆر زیرەك پێشكەش بكەین. شاشەی كاتژمێرەكەش لەو شێوازە تازەپێگەیشتووانە لە زۆربەی ماركە نایابەكانی كاتژمێر لە جیهان وەرگیراوە. بە تێكەڵكردنی كاتژمێری كلاسیكی لەگەڵ تازەترین داهێنانەكان لە بواری تەكنەلۆجیا، بێگومان  (S3 Gear) خۆڕاگر دەبێت بەرامبەر تاقیكردنەوەی رۆژگار".

سەرباری دیمەنە كەشخەكەی، (S3 Gear) گونجاوە لەگەڵ پێوەرەكانی IP68 بۆ دژەئاو ‌و توندوتۆڵییەكیشی لەسەر ئاستی سەربازیی پێدەدات تاكو بەكارهێنەرانی بە درێژایی رۆژ لەدەستی نەكەنەوە، بە رەچاوكردنی دۆخی كەشوهەوا ‌و بۆ یەكەمجاریش لە زنجیرە كاتژمێرەكانی Gear، ئەوا كاتژمێری  (S3 Gear) خاوەنی تایبەتمەندیی Gorilla® Glass SR+ یە، كە بە تایبەت بۆ ئەو ئامێرانەی لە دەستدەكرێن دیزاینكراوە، تا شاشەیەكی پتەوتر فەراهەم بكات كە بەرگرییەكی باشی هەبێت بۆ شوخت بەركەوتن (واتە دژە شوخت بێت).

ئەو كاتژمێرە نوێیە خاوەنی شاشەی Super AMOLED، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندیی Always On Display یە، كە ئەوە بە كاتژمێرەكە دەبەخشێت بتوانیی بە درێژایی كات سەیری بكەی لە بری نمایشی شاشەیەكی رەش، تا رووێكی پێشكەوتوو بەرجەستە بكات كە گونجاو بێت لەگەڵ شێوەی ‌و هەستی كاتژمێرە نایابەكان.

Gear S3 كار لەسەر دابینكردنی ئاسوودەیی ‌و گونجاویی جووڵەی دەست دەكات كە وا دەكات بەكارهێنەرانی دەسبەرداری مۆبایلە زیرەكەكانیان بن لەكاتی پێویست نەبوون بە دەستەوەگرتنی كە خزمەتگوزاریی دۆزینەوەی شوێن (GPS) هەڵدەستێت بە چاودێریكردنی ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانەیان

بەهۆی تۆڕی (LTE) كە بۆ یەكەمجارە لەسەر كاتژمێری Gear S3 frontier پێشخراوە ئەوا بەكارهێنەرانی هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان لە دەست ناچێ. سەرباری ئەوەش كاتژمێرە ناوخۆییەكان خزمەتگوزاریی كاراكردنی نامە دەنگییەكان ‌و گوێگرتن لە گۆرانییە پەسندكراوەكان بۆ بەكارهێنەرانی فەراهەم دەكات. لەگەڵ ئەو پاترییەی كە شەحنەكەی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت دوای شەحنكردنەوەی، هەروەها بەكارهێنەرانی دەتوانن چێژ لە مۆسیقا وەرگرن، پەیوەندی ئەنجام بدەن ‌و لاف ‌و گەزاف بە كاتژمێرە زیرەكە كەشخەكەیان لێبدەن بۆ ماوەیەكی درێژتر.

ئەمە‌و كڕیارانی دەتوانن بە كۆمەڵەیەكی جۆراوجۆر لە جێبەجێكردنەكان بگەن، لەوانە توانای جەستەیی (اللیاقە البدنیە)، مۆسیقا، هەواڵەكان، وەرزش ‌و ئەنجامدانی گەشت – كە بەشێوەیەكی نموونەیی بۆ هەموو زنجیرەكانی Gear پێشخراوە، لەوانە Gear S2 ‌و S3. لەگەڵ بوونی كۆمەڵەیەكی جۆراوجۆر لە رووی ئەو كاتژمێرانەی كە توانای هەڵگرتنیان هەیە، بەكارهێنەرانی دەتوانن رووی بەكارهێنەری بازنەیی دەستنیشان بكەن تا لەگەڵ شێوازی ژیانیان گونجاو بێت.

بەهۆی ئەو هاوبەشییە تایبەتە لەگەڵ "ئێریك لیڤی" هونەرمەندی بەناوبانگ ‌و دیزاینەری پیشەسازی، سامسۆنگ شێوەی كاتژمێر ‌و زنجیر بە دیزاینی هونەری دەخاتە بازاڕەوە. "ئێریك لیڤی" بە هەڵكەندراوەكانی، وەك پارچەی بەردینیی تایبەت بەخۆی ‌و دامەزراوە دەگمەنەكانی ‌و دیزاینە تایبەتەكان‌و سنووردارەكانی بەناوبانگە، هەموویان دەچنە ژێر بڕوابوونی بەوەی كە "جیهان بەدوای خەڵكدا دەخولێتەوە، نەوەك شتەكان".
سەرباری سیستەمی تایزن، سامسۆنگ هەڵسا بە خستنەرووی تەواوكەری هاوڕێی گواستنەوەی كەسیی تایبەت بە كۆمپانیای BMW لەگەڵ كاتژمێری Gear S3ی نوێ، بۆ یارمەتیدانی بەكارهێًنەران لەسەر مانەوەی ئەوانەی سەیری كات دەكەن ‌و لە پەیوەندی ‌و چاودێریی بەردەوامدان لەگەڵ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی ئەزموونی ئۆتۆمبێلە پەیوەندیدارەكان. بە بەكارهێنانی دوگمەی پەیوەندیی (BMW Connected)، بەكارهێنەر دەتوانرێ لەوە ئاگاردار بكرێتەوە كاتێ كاتی جێهێشتنی گەشتی داهاتووی دێت، پشكنینی ئاستی بەنزین، كردنەوەی ئۆتۆمبێلی BMWی تایبەت بەخۆیان، لەوەش زیاتر راستەوخۆ لە رێگەی رووی كاتژمێری Gear S3.
بۆ یەكەمجاریشە لە كاتژمێری زیرەكدا، كۆمەڵەی پێشخستنی پرۆگرامەكانی Knox Tizen تایبەت بەو ئامێرانەی كە لە دەست دەكرێن لە سامسۆنگ بۆ هەر سێ لایەن دەشێت، كە ئەمەش توانای ئیدارەدان ‌و پێشخستنی جێبەجێكردنە تایبەتەكان بۆ سیستەمی ئامێرەكانی سامسۆنگ كە لە دەست دەكرێن فەراهەم دەكات. لەگەڵ سەكۆی سامسۆنك Knox   بۆ پارێزگاری، ئەوا Gear S3 وادەكات كە كۆمپانیاكان هەلە بازرگانییەكانیان فراوان بكەن.





PM:02:53:16/10/2016