ماڵپەڕی بولد سکای توێژینەوەیەکی نوێی
بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات چەند خواردنێک دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری
زیادەی لەش و دابەزاندنی کێش و دەبێت ڕۆژانە ئەم خواردنانە بخورێت.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە پێویستە ڕۆژانە
چای سەوز بخورێت، هەروەها بیبەری توون و سێوی سەوزیش یەکێکی دیکەن لە خواردنەکان،
ئەوەی جێگەی سەرنجە کە یەکێک لە خواردنەکان هێلکەیە کە ئەویش ڕۆڵێکی چالاک دەبینێت
بۆ تواندنەوەی چەوری بە مەرجێک بە کوڵاوی بخورێت و ئاڤۆگادۆش یەکێکی دیکەیە لە
خۆراکەکان.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە ئامۆژگاری خەڵک
دەکات کە سندی بخۆن لەگەڵ دارچینی و لیمۆش
لە یاد نەکەن، ئەمە جگە لەوەی قاوەی ڕەشیش بەسوودە.