بە ڤیدیۆ.. لە شوێنێکی گشتی دەستدرێژی بە کۆمەڵ دەکرێتە سەر کچێک
کچێکی میسری ڤیدیۆیەکی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە ئەگەرچی جلەکانی زۆر ڕێک و پێک بوون بەڵام کۆمەڵێک کوڕ دەستدرێژیان کردووەتە سەر
ئەو کچە ڤیدیۆیەکی لایڤی تۆمارکردووە لە ئەکاوەنتی خوی و دەڵێت " جلەکانم زۆر ڕێک و پێکن و هیچ جۆرە کەموو کوڕیەکم نیە بەڵام کوڕەکان دەستدرێژیان کردۆتە سەرمان و کاری نامرۆڤانەیان بەرامبەر کردوین" .
هەروەها دەڵێت توشی هەموو جۆرە دەستدرێژییەکی جەستەی و قسە بووەتەوە دەڵێت"هاوڕێکەشم بەهەمان شێوە وایلێکراوە و تەنانەت کچەکانیش کاری نەشیاویان بەرامبەر کردین " .
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئامارە نوێکان ئەوە دەردەخەن کە دەستدرێژی بۆ سەر خانمان لە کۆمەڵگای میسریدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
PM:07:33:25/10/2016