مامۆستایەكی زانكۆ وێنەی سێكسی بۆ خوێندكارە كچەكانی دەنێرێت

مامۆستایەكی زانكۆ لەبری پێدانی نمرە بە خوێندكارەكانی داوای پەیوەندیی سێكسییان لێدەكات‌و وێنەی نەشیاویان بۆ دەنێرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵی وڵاتی مەغریب مامۆستایەكی زانكۆی عبدالمالك سەعدی لە شاری تەتوانی باكوری ئەو وڵاتە، بەرێگەی فەیس بووكەوە، داوای لە هەندێك لە كچە خوێندكارەكانی كردووە، پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ببەستن، لەبەرامبەردا ئەویش نمەرەیان پێدەدات.

جێی باسە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی چاتی ئەو مامۆستایە لەگەڵ یەكێك لە كچە خوێندكارەكانی، ئەنجومەنی زانكۆكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە و دوای تەواوبوونی كارەكانی بڕیار لە چارەنوسی ئەو مامۆستایە دەدرێت، كە پێدەچێت بە دەركردن و دورخستنەوە دۆسیەكەی كۆتایی پێبێت.

ئەو مامۆستایە جگە لە داواكردنی سێكس وێنە و نوسینی نەشیاویشی بۆ كچە خوێندكارەكان ناردووە و ئەمەش توڕەیی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لە مەغریب لێكەوتوەتەوە و داوا دەكەن ئەو مامۆستایە توندترین سزا بدرێت.




PM:04:23:03/05/2017