چۆنێتی ئامادەكردنی برنج بە مەقلوبە

برنج ژەمێكی سەرەكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەگشتی بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا و ڕۆژووەوانان لە بەربانگدا حەزی پێدەكەن، بۆ ئەوەی هەمیشە بەو شێوازە دووبارەیە نەیبینیت دەتوانیت بە شێوازی جیاواز ئامادەی بكەیت.

پێداویستیەكان:

نیو مریشك یان زیاتر بەپێی خواست، یاخود گۆشت
سێ كوپ برنج
دوو باینجان
چوار پەتاتە
دوو بیبەر
دوو پیاز
چوار تەماتە
خوێ و بەهارارات و لێمەندۆزی بەپێی خواست و ئارەزوو
زەیت

چۆنیەتی ئامادەكردنی:
سەرجەم پێكهاتەكان بیبەر و تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەكە پاك دەكەین و بەشێوازی خڕ خڕ یان بەپێی خواست قاشی دەكەین.
دواتر تاوەیەك دەهێنین و بەش بەش سوری دەكەیەنەوە، جگە لەتەماتەكە.
مریشكەكە دەكوڵێنین و ئامادەی دەكەین و برنجەكە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.
پاشان تەماتە و مریشكەكە ڕیز دەكەین لە بنی مەنجەڵەكە، دواتر بیبەر و پیاز و پێكهاتەكانی دیكە تێدەكەین، ئینجا برنجەكە.
خوێ و بەهارات و لیمەندۆزیەكە لە پێنج كوپ ئاودا دەتوێنیتەوە و  دەیكەیەن بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات.




PM:02:20:29/05/2017