پسپۆران ئامۆژگاری ئەو
کەسانە دەکەن کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن، کە کۆمەڵێک خواردنی دیاریکراو
بخۆن.
یەکێک لەو خواردنانەی کە بە
سوودە لەکاتی بەربانگدا بخورێت سەوزەکانە کە بەوە ناسراون پڕە لە ڤیتامین و مادە
ڕیشاڵیەکان بۆ بەھێزبوونی لەش گرنگن، بۆیە وا باشترە لە پارشێواندا گرنگی بە
خواردنی سەوزەوات بدرێت.
یەکێکی دیکە لەو خواردنانەی
باشە لە پارشێودا بخورێت بە شێوەیەکی مامنداوەن ماستە کە ئەو پڕۆتینەی کە تێیدا
یارمەتی بەھێزبوونی ماسولکەکان دەدات.
هەروەها ئەوان ئامۆژگاری
ڕۆژووەوانان دەکەن کە گرنگی زۆر بدەن بە خواردنەوەی ئاو و میوە بە تایبەت ئەو
میوانەی کە ڕێژەی ئاو تێیدا زۆرە.
هەروەها کۆمەڵێک خواردن هەن
کە زیانبەخشن بۆ ڕۆژوەوانان وەک خواردنە سورەکراوەکان،کەرەی سوێر خواردنیان ھەستی
ھیلاکی و تونێتی بە مرۆڤ دەبەخشێت.
هەروەها خواردنی برنج دەبنە ھۆی زیادبوونی کێشی لەش بەتایبەتیش
ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن.