گۆشت بە پەتاتە لە فڕندا ئامادە دەكرێت و ژەمە خواردنێكی خۆشە و دەتوانیت لەگەڵ برنج یان بەتەنیا پێشكەشی بكەیت.
پێداویستیەكان:
كیلۆیەك گۆشتی پارچەكراوی نەرمە
300 گرام پەتاتەی پاككراو و قاشكراو
3 كوپ شەربەتی تەماتە
نیو كوپ شەربەتی لیمۆ
دوو كەوچكی گەورە سركەی سپی
خوێ بەپێی خواست
بەهارات دوو كەوچكی بچوك
5 تەماتەی وردكراو
ئاو بەپێی پێویست
كەرەوز یان شویت بەپێی خواست
چۆنێتی ئامادەكردنی:
لەدەفرێكدا خوێ و بەهارات و ئاوی لیمۆ و سركەكە تێكەڵ بكە، پاشان گۆشت و پەتاتەكەی تێبكە و وازی لێبهێنە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر.
فڕنەكە بخەرە سەر 200 پلەی گەرمی و ئامادەی بكە، پاشان گۆشت و پەتاتەكە بكەرە سەر سینی ناو فڕنەكە.
ئاوی تەماتە و تەماتەكە بكە بەسەر گۆشت و پەتاتەكە، دواتر ئاوی تێبكە بەمەرجێك نیوەی گۆشتەكەی داپۆشیبێت.
سینیەكە بە كاغەزی ئەلەمنیۆم داپۆشە و بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، پاشان دەریبهێنە و كاغەزەكەی لێبكەرەوە، بۆ ماوەی 5 خولەك بەشی سەرەوەی ببرژێنە و پێشكەشی بكە.
ماڵپەڕی "سپی" بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی چۆنێتی ئامادەكردنی جۆری نوێی شۆربا و خواردنەكان و شیرینیەكان.