ئایا بە ماكیاژ ڕۆژوو دەشكێت؟

لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم جۆرە پرسیارانە بە مێشكی ڕۆژووەواندا دێت، ئایا ماكیاژ كردن دەبێتە هۆی شكاندنی ڕۆژوو یاخود نا؟ بۆچونی زانایانی ئاینی لەوبارەیەوە چییە؟.

لە مانگی ڕەمەزاندا زۆرێك لە خانمان حەز بەوە دەكەن وەك ڕۆژانی ئاسایی ماكیاژ بەكاربهێنن و دوودڵن لەوەی كاریگەری لەسەر ڕۆژووەكەیان دەبێت یان نا.

بەڕای زۆرێك لە زانایان ئەو بەرهەمە جوانكاریانەی بەر جەستە دەكەون ڕۆژو بەتاڵ ناكەنەوە، چونكە تەنها بەر بەشی دەرەوەی جەستە دەكەون و كاریگەریان نییە بەسەر ڕۆژووەوە.

بەڵام زانایانی ئاینی پێیانوایە باشتر وایە خانمان دووربكەونەوە لە بەرهەمە جوانكاریەكان بەتایبەت لە ڕەمەزاندا، چونكە وادەكات وروژێنەر دەربكەویت، لەكاتێكدا یاسای ڕۆژووەوان دووركەوتنەوەیە لەهەموو ئەو شتانەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەكێشێت، چونكە بەپێی لێكدانەوەی زاناكان لە هەمانكاتدا زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.




AM:10:49:31/05/2017