ئایا تا ئێستا ئەم سوودانەی ئایسکرێمت زانیوە
وەکو دەزانین ئێمە هەمومان ئایسکرێم دەخۆین بە تایبەتی لە رۆژە گەرمەکانی وەرزی هاویندا، وەدەبێت راستگۆبین لەسەر ئەوەی هەموومان حەز لە خواردنی ئایسکرێم دەکەین لە هەر رۆژێکدا بێت، وەکو گوێ بیستی چەند زیانێکی ئایسکرێم بوین بەڵام چەندین سودی تەندروستیشی هەیە کە سایتی stanpacnet بڵاوی کردۆتەوە لەوانە:
1- سەرچاوەی ڤیتامینی: ئایا دەزانن ئایسکرێم سەرچاوەیەکی گەورەی ڤیتامینی لەخۆدەگرێت لەوانەش ڤیتامین A, B-6 B-12, C, D, E هەر بەوەشەوە ناوەستێت، ئایسکرێم پێکهاتەی ڤیتامین k یشی تێدایە یارمەتی خوێن مەین دەدات لەکاتی بریندار بوندا. نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە ئایسکرێـم ترشی نیکۆتینی و ڤیتامین B1و ڕیبۆفلاڤین ی تێدایە (ڤیتامینێکە لە شیرو هێلکەدا هەیە)
2- بەخشینی ووزە: ئایسکرێم نەک هەر بەتەنها بەهایەکی خۆراکیە هەروەهاش سەرچاوەیەکی بڕوا پێنەکرای وزەشە وە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و چەوری و پرۆتین ،کە هەر هەموویان پێویستن بۆ لەش، جگە لەهەموو ئەم شتانە یارمەتیدەرە بۆ زیاد بونی کێشی لەش.
3- سەرچاوەی کانزایی: کانزاکانی وەکو کالیسوێم و فۆسفۆڕ لە ئایسکرێمدا هەیە. کالیسیۆم کانزایەکی بنەرەتیە بۆ ماسۆلکەکانمان یارمەتی بەهێز کردنی ماسۆلکەکانمان دەدات وە دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەردی گورچیلە.
4- ئایسکرێم دەبێتە هۆی وریا کردنەوەی سرۆمۆبوتنین کە هۆرمۆنێکە یارمەتی بەرزکردنەوەی خۆشی دەدات وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەلەقی لە لەشدا. ئایسکرێم کە لە شیر دروست دەکرێت شیریش پێکدێت لە تریپتۆفان کە ترانکۆلایزەری سروشتی تێدایە وە یارمەتی هێورکردنەوەی سیستەمی قەلەقی دەدات.
و:هە- ف
AM:12:10:10/07/2017