سکچون هۆکارێکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی کێشی لەش و وە ئاوی لەشمان. هەمیشە ١تا
٣ ڕۆژ دەخایەنێت وە هۆکارێکە دەبێتە هۆی وشکبونەوەو لەناوبردنی شلەی ناو لەشمان.لەنیشانەکانی
وشکبونەوە رەنگی پێست دەگۆرێت، زۆر میز کردن، وە زیادبونی لێدانی دڵ.
هەندێک چارەسەر هەن کە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامیان بدەیت بۆ چارەسەرکردنی سکچۆن
لەوانەش:
1- چای رەش: هەروەکوو سایتی yourhealthtub باسی لێوە کردوە، باشترین یارمەتی دەرە بۆ ئازاری
سک و سکچون. چای رەش هەر لەزووەوە بەکاریان هێناوە بۆ چارەسەری سکچون، شێوازی بەکار
هێنانی: کەوچکێک چا بکەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرمەوە، بەجێی بهێڵە بۆ ماوی پێنج خولەک
پاشان بیخۆرەوە. لە کۆتایدا قاژێک لیمۆ لەگەڵ کەوچکێکی چای هەنگویندا بکە ناو ئاوی
گەرمەوە و بیان خۆرەوە.
2- مۆز: لەم حاڵەتەدا توشی سەرسوڕمان دەبیت کە بزانیت
چۆن سکچونەکەت دەوەستێنێت، بەهۆی رێژەی بەرزی پیکتینەوە، کە ریشاڵی لەبارن بۆ توانەوە
لە ئاودا یارمەتی نەهێشتنی سکچون دەدەن. مۆز هەروەها ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە
کە پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆری ئەندامەکانی لەشمانن.
لە ئینگلیزیەوە:هە- ف