باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکان
نەخۆشی ئازاری جومگەکان ماوەیەکی زۆر بەهەڵە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە لە کۆندا دکتۆرەکان بە نەخۆشەکانیان وتووە توشی رەقبوون هاتوون لەشوێنی بەیەک گەشتنی جومگەکانتاندا. لەڕاستیدا مەشقی فیزیکی رەنگە بتوانێت یارمەتی نەهێشتنی ئازارەکەت بدات ، وە توانای گەڕان و ، کارو چالاکی و چۆنیەتی ژیانکردن و وە ئەو شێوازی ژیانەی کە خەڵکی هەیانە لەگەڵ ئازاری جومگەکانیاندا، وەکو هەڵئاوسانی جومگەی رۆماتیزی و چەند نەخۆشیەکی دیکەش. ئەگەر توشی ئەمانە بویت ئەوا زۆر قورسە بۆت ئەگەر بتوانی بچوکترین شت ئەنجام بدەیت، لەئەمرۆدا کۆمەڵێک یۆگا هەن کە پێگەی ( yorhealthtube) بڵاوی کردۆتەوەو یارمەتی دەرن بۆ نەهێشتنی ئازارەکانت.
یۆگا: کە مەشقێکی جەستەی و مێشکە لە بنەرەتدا دەگەرێتەوە بۆ فەیلەسۆفەکانی هیندستان، هەروەکو مەشقەکانی دیکە بەکاردێت بۆ باشکردنی تەندروستی. هەروەک لە چەند لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر ئەوکەسانە کراوە کە نەخۆشی درێژ خایەنی جومگەیان بووە، لەسەر بەشە جیاوازەکانی یۆگاوەکوو، وەستانی فیزیکی ، حەسانەوە، یان بیرکردنەوە، لەو لێکۆڵینەوەدا کە کراوە لەسەر ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنی جومگەیان بوە بە ئەنجامدانی یۆگا بە رێکوپێکی بووەتە هۆی نەهێشتنی ئازارەکانیان.
چی بەشێکی یۆگا باشە بۆ ئازاری جومگەکان؟
بەپێی دۆزەرەوەی نەخۆشی جومگە چەند بەشێکێان دیاری کردوە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان لەوانە؛
-Phoenix Rising لەم بەشەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر لایەنی فیزیکی واتە وەستان لەسەر یەک پێ وە بەرز کردنەوەی دەستەکان.
-Lyengar لێرەدا جەخت دەکەیتەوە لەسەر بەکارهێنانی قاچەکانت وە ئەندامەکانی دیکەت بە کار دەهێنیت بۆڕاوەستاندنو پاڵپشتی کردنی .
-Anusara لێرەدادەبیت بجوڵێیت وە جەخت بخەیتە سەر وێنەیەک.
-Vinyoga دەبێت جوڵەت رێک بخەیت و وە هەناسە بدەیتەو Kripalu- بەبیر کردنوەوە مەشق بکە.
لە ئینگلیزیەوە:هە-ف
AM:09:44:13/07/2017