سودە سەرسوڕهێنەرەکانی قاوە


خواردنەوەی قاوە نەک هەر بەتەنها تامێکی خۆشی هەیە بەڵکوو چەندین سودی تەندروستیشی هە یە لەوانەش:

1- یارمەتی ڕێک خستنی مەزاج دەدات: بە پێی لێکۆلینەوەیەک خواردنەوەی قاوە یارمەتی مێشک دەدات هەروەها ئەگەر ئافرەتان بتوانن ڕۆژانە ٣-٤ کوپ قاوە بخۆنەوە ئەوا دەبێتە یارمەتی دەرێکی باش بۆیان لە پاراستنیان لەتوش بون بە خەمۆکی.

2- دەتپارێزێت لە توشبون بە شەکرە: بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەوکەسانەی کە قاوە زۆر دەخۆنەوە کەمتر ئەگەری توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ یان لێدەکرێت بەبەراورد بەوانەی کە کەم دەخۆنەوە یاخود هەر نایخۆنەوە، لەبەرئەوەی پێکهاتەکانی قاوە دەبیتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.

3- یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات: خواردنەوەی دوو کووپ قاوە ڕۆژانە دڵ دەپارێزێت لە لاواز بون .

4- ڕێگری دەکات لە بەردی زەرداو: بەردی زەرداو ئازارێکی زۆری هەیە بەڵام خواردنەوەی قاوە دەتپارێزێت لە توشبون بەو ئازارە.

5 لە توشبون بە شێر پەنجە دەت پارێزێت: قاوە هەروەها یارمەتی نەهێشتنی شێرپەنجەی جگەر دەدات بەتایبەت لە پیاواندا.


سەرچاوە:Medical news today

وە:هە-ف






PM:08:06:31/07/2017