سێو یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی جیهان، خەڵکێکی زۆر بڕوایان وایە ناوکی سێو
ژەهراویە، لە کاتێکدا کەسانێکی ترهەن باوەریان وایە چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
شکاندن یان جووینی ناوکی سێو توخمی سیانید بەرەڵا دەکات
ناوکی سێو پێکهاتووە لە ڕووەکێکی ئاڵٶز کە بە میگدالین دەناسرێت.
کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناوکی میوەکانی سێو قەیسی و قۆخ و گێلاسدا بوونی هەیە.
ئەمیگدالین بە پێی پێناسە کیمیایەکەی بەشێکی ناوکەکانە لەکاتی خراپ نەبوونیدا
بێ زیانە بەڵام کاتێک زیان بە ناوکەکە دەگات، بە جوینی یان هەرسکردنی، پلەی ئەمیگدالین
دادە بەزێت بۆ هایدرۆجینی سیانید، کە زۆر ژەهراویە و تەنانەت ئەگەر ڕێژەکەی بەرز بێت
دەبێتە هۆی مردن.
بە کوورتی: ناوکی سێو پێکهاتووە لە ئەمیگدالین، کە دەگۆڕێت بۆ سیانید لە کاتی
جووین یان شکاندنی ناوکەکە، سیانید ئەگەر ژەمێکی زۆری لێ بەکاربهێنرێت ژەهراوی دەبێت
و دەبێتە هۆی مردن.
سەرچاوە: Medical News Today
وە:هە-ف