چوار چارەسەری سروشتی و کاریگەر بۆ نەهێشتنی پرخە پرخ

پرخە پرخ کێشەیەکی زۆرباوە لەناو خەڵکیدا، هەروەها چەندین خەڵک بەدەست ئەم کێشەوە دەناڵێن، ئەمەش لەوانەیە بەهۆی چەند هۆكارێکەوە بێت لەوانە پیری، قەڵەوی،نەخۆشی لەبیرچونەوەو چەندینی دیکەش.ئەگەر بێتو ئەم چارەسەرە سروشتیانە ئەنجام بدەیت ئەوا رزگارت دەبێت لەدەست ئەم کێشەیە.

- ئامادە کردنی سپرای لوت لەماڵەوە: سەرما، پەتا ، توشبون بە هەڵامەت دەبنە هۆی پرخە پرخی لوت. بە ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە زۆربەئاسانی دەتوانی ڕزگارت ببێت لەدەست ئەم کێشەیە.

پپکهاتە:

نیوکەوچک خوێ

یەک کوپ ئاوی کوڵاو بەڵام دەبێت دایبنێیت تا سارد دەبێتەوە

بوتڵێکی پاک.

خوێ وئاوەکە بەجوانی تێکەڵ بکە، پاشان ٢-٣ قەترە بکەرە ناو لوتتەوە ئەم کردارە بۆماوەی پێنج رۆژ ئەنجام بدە.

- ڕۆنی زەیتون: ئەم ڕۆنە چارەسەرێکی زۆر باش و کاریگەرە بۆ نەهێشتنی پرخەپرخ.

شەوانە کاتێک دەخەوی ٢_٣ قەترە لەم ڕونە بخۆ بۆئەوەی ڕزگارت بێت لەم كێشەیە.

- چای نەعنا: نەعنا ماددەی مێنسۆڵی تێدایە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ماددەی لێنجی سییەکان هەروەها ڕێگری دەکات لە بەرزبونەوەی هەوای پیس لەسییەکاندا.

بەکار‌هێنانی: بڕێک گەڵای وشکی نەعنا بکەرە کوپێک ئاوەوە کەوچكێک هەنگوینی تێبکە بۆماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان پاڵفتەی بکەو بیخۆرەوە.هەمووشەویک پێش خەوتن ئەم کردارە ئەنجام بدە.

- زەنجەفیل: زەنجەفیل بەکاردێت بۆ ژەمارەیەکی زۆر چارەسەری سروشتی لەبەرئەوی دژە بەکتریایەکی زۆر بە‌هێزە.هەروەها توانای نە‌هێشتنی پرخەپرخی هەیە بەهۆی ئەوەی کە کاریگەرییەکی باشی هەیە لە نەهێشتنی ئازاری قۆرگ دا.

بەکارهێنانی: ٤-٦ پارچە زەنجەفیلی تەڕ بهێنە لەگەڵ کوپێک ئاو تێکەڵی بکە.ئەم تێکەڵەیە گەرم بکە بۆماوەی ٣-٤ دەقیقە،پاشان بیپاڵیوە و کەمێک هەنگوینی تێبکە، دایبنێ بٶماوەی ٥ خولەک دواتر بیخۆرەوە، دەتوانی ئەم گیراوەیە ڕۆژانە سێ بۆ چوار جار بخۆیتەوە.

سەرچاوە: Your health Tube

وە:هە-ف




PM:11:44:06/08/2017