باشترین زەیتی قژ بۆ پیاوان کە لەوەرزی هاویندا بەکاری بهێنن


هەروەک دەزانن لەوەرزی هاویندا قژ وشک دەبێت و کڕێشێکی زۆر دەکات بۆیە باشترین چارەسەر بەکارهێنانی ئەم زەیتانەیە.

- زەیتی ئەڤەکادۆ: ڕۆنی ئەڤەکادۆ یەکێکە لەو زەیتانەی کەدەتوانی بۆ قژو پێستیش بەکاری بهێنی بەڵام سودێکی باشی هەیە بۆ قژ لەبەرئەوەی پڕیەتی لە ڤیتامین A,B.D,E ، هەروەها ئاسن، ترشی ئەمینی، ترشی فۆلیک.کە ئەمانە هەمویان بەسودن بۆ گەشەکردنی قژ وبەهێزکردنی. هەروەها پارێزگاری لە قژ دەکات دژ بە تیشکی زیانبەخشی خۆر.

- ڕۆنی گوێز هندی:ڕۆنی گوێز هندی یارمەتیدەرێکی باشە لە گەشەکردنی قژ وهەوەها دەبێتە هۆی نەهێشتنی کڕێش، یارمەتی دەرەوشانەوەی قژ دەدات.

- ڕۆنی بادەم: ئەوکەسانەی کە کێشەی قژ هەڵوەرینیان هەیە دەتوانن ئەم زەیتە بەکاربهێنن چونکە یارمەتی گەشەکردنی قژ دەدات لەبەرئەوەی پڕیەتی لە ڤیتامینE. دەتوانی هەفتەی چوار جار بەکاری بهێنیت.

- ڕۆنی زەیتون:باشترین ڕۆن کەیارمەتی دەرێکی باشە بۆ ئەوکەسانی قژێکی هەستیاریان هەیە ڕۆنی زەیتونە ، ئەم ڕۆنە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەمو کێشەکانی قژ لەوانە هەڵوەرین و، کڕێش و لاواز بونی پرچ.

سەرچاوە: Mensxp

وە: هە-ف




PM:08:58:04/09/2017