بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر خەڵکی سەنگافۆرە کراوە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لەگۆشتی
سور دەبێتە هۆی توشبون بەشەکرە.لێکۆڵینەوەکەباسی لەوەش کردووە ئەوانەی کەڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سوریان خواردوە %٢٣ ڕێژەی شەکرە
لە لەشیاندا زیاتر بووە. هەروەها ئەوەشی سەلماندوە کەسەرەڕای ئەوەی گۆشتی سور سودی
تەندروستی هەیە بەڵام خواردنی ڕێژەیەکی زۆر کاریگەری خراپی ئەبێ لەسەر تەندروستی، گۆشتی
سور ڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە ئەمەش بەسودە بۆ ئەوکەسانی کە کەم خوێنن بەڵام نابێت
زۆری لێبخورێت. لەلێکۆڵینەوەکە باسیشیان لەوە
کردوە لەبری ئەوەی گۆشتی سور زۆر بخورێت با گۆشتی ماسی و سنگی مریشک و ئەوخۆراکانە
بخورێت کە ڕێژەیەکی باش پڕۆتینیان تێدایە.
سەرچاوە: MINT Home
وە:هە-ف