باشترین خۆراک بۆ دەستکەوتنی وزە و دابەزاندنی کێش


هەروەک دەزانین هەموومان پێویستمان بە وزە هەیە ڕۆژانە بۆیە ڕەنگە خواردنی هەندێک خۆراک هەرچەندە وزەشی تێدایە بەڵام ببێتە هۆی قەڵەوەی.

ئەمەی خوارەوە چەند خۆراکێکە کە وزەیەکی باشی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدەن وەکوو:

- پاقلەمەنیەکان: هەرچەندە پەقلەمەنیەکان قەبارەیەکی بچوکیان هەیە بەڵام دەوەڵەمەندن بە پڕۆتین و ڕیشاڵ ئەمەش یارمەتی دەرێکی باشە لە دەست کەوتنی وزەو هەبونی هەناوێکی تەندروست. هەروەها چەندین ڤیتامین وکانزای بەهێزی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.

- شۆفان: شۆفان یەکێکە لە دانەوێلە هەرە تەندروستەکان ئاستی کۆڵسترۆڵ لەخوێندا ڕێک دەخات هەروەها سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و وزەشە.

- تۆوی کەتان:هەرلەکۆنەوە تۆوی کەتان بەکار هاتوە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها یارمەتیدەرێکی باشی ئەندامی هەرسە لەبەرئەوەی پڕیەتی لە ڕیشاڵ.

- چا: خواردنەوەی چا لەگەڵ شەکردا ڕەنگە بەسود نەبیت بۆ تەندروستی بەڵام ئەگەر هاتو بەبێ شەکر خواردتەوە ئیتر گرنگ نیە چای سەوز بێت یاخود ڕەش ئەوا سودێکی باشی دەبێت بۆ تەندروستی، ئەگەر بێتو چای گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆدا تێکەڵ بکەیت ئەوا سودەکانی لەڕادەبەدەر دەبێت.

سەرچاوە: agePThe Health

وە:هە-ف




PM:08:38:09/09/2017