هەشت نیشانە کە دەبێت ئاگاداریان بیت چونکە ڕەنگە سەرەتای نەخۆشی شێرپەنجە بێت لەجەستەت دا


شێرپەنجە نەخۆشیەکە زۆرێک لەخەڵکی لێدەترسن. ئەگەر هاتو توشی ئەم نەخۆشیە بویت و چارەسەر کرایت ئەوا بزانە چانسێکی زۆر گەورەت هەبووە. شێرپەنجە هێرش دەکاتە سەر لایەنە جیاوازەکانی جەستە بۆیە زۆر گرنگە ئاگاداری جەستەمان بین.

چەند نیشانەیەک هەن کە بەئاگامان دێنەنەوە لەسەرەتای توشبونی حاڵەتی شێرپەنجە.

1- گرێ : ئەمەیان تایبەتە بە ئافرەتانەوە ئەگەر هاتو گرێیەک لەمەمکیاندا دەرکەوت ئەوا لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجە بێت.

2- کۆکەی بەردەوام: زۆربەی کۆکەکان شێرپەنجە نین بەڵام ئەگەرهاتوو کۆکەکەت ئازارو خوێنی لەگەڵ بو ئەوا پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بی چونکە ڕەنگە نیشانەی شێرپەنجەی سی بێت.

3- خورانی پێست: جەستە کاتێک توشی شێرپەنجە دەبێت ڕێژەی بەکتریا لە جەستەدا زیاد دەبێت بۆیە سیستەمی بەرگری لەش دەجەنگێت دژبەم بەکتریانە بۆیە خوێن بەرەو ئەوجێگەیە زۆردەچێت ئەمەش دەبێتە هۆی گەرم بونی ئەو جێگایەو خوران.

4- گۆڕانی شێوازی پیسای کردن: یان ماوەیەکی زۆر توشی قەبزی دەبن یاخود توشی سکچون یاخود قەبارەی پیسایەکەیان دەگۆڕێت ئەمەش ڕەنگە نیشانەی شێرپەنجەی کۆڵۆن بێت.

5- گۆڕینی میز: ڕەنگی جیاوازی میز،هاتنی بۆنی میز، هێواش هاتنە خوارەوەی میز،یاخود تێکەڵبونی میز لەگەڵ خوێندا نیشانە یە بۆ گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

6- لەناکاو دابەزینی کێش: لەناکاو دابەزینی کێشی زۆری لەش ڕەنگە نیشانەبێت بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس و گەدە و سی.

7- کێشەی قوتدانی پارو : کێشەی هەرس یاخود قوتدان هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆکێشە شێرپەنجەیەکان کەڕەنگە خانە شێرپەنجەییەکان گەشەیان کردبێ، ئەگەر هاتو هەستت بەشتێکی لەو شێوەیە کرد بەخێرای سەردانی پزیشک بکە.

8- هەستیاری بەردەوامی گەروو: ئەگەرهاتوو بەبەردەوامی گەروت هەستیاری هەبوو یاخود ئازای هەبو ئەوا لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجەی گەروو بێت.

سەرچاوە: Health Tips

وە:هە-ف


PM:11:19:01/10/2017