چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی جەستە لە شەکرەی جۆری ٢


نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە ترسناکەکان کە چەندین کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەروەها ناشتوانن چارەسەرێکی ئەوتۆ بەدەست بێنن، ئەم نەخۆشیە هۆکارە بۆ پەیدابونی چەندین نەخۆشی دیکە لەوانەش شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی دڵ، لاوازکردنی گورچیلەکان، هەروەها مردنی پێشوەخت.کە لێرەددا باس لەچەند ڕێگایەک دەکەین بۆ ڕێگری کردن لە توشبون بە شەکرەو هەروەها یارمەتی دەرە بۆ ئەوکەسانەش کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە:

- خواردنی خۆراکی تەندروست: ئەوکەسانەی شەکرەیان هەیە ئەگەر بێتو شێوازی خۆراکیان بگۆڕن ئەوا خانەکانی لەش هەستیار دەبن هەروەها یارمەتی ئەنسۆلین دەدەن لە کۆنترۆڵکردنی شەکرو چەوریدا. ئەمەش هەم یارمەتی دەرە بۆ کەسانی توشبوو بە شەکرە وە هەم ڕێگرە لە توشبون بەشەکرە لەوکەسانەی کە ئەم نەخۆشیەیان نیە.

- نەخواردنی شەکر: خواردنی شەکر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ توشبون بە شەکرە هەروەها خواردنی شەکر ڕێژەی ئەنسۆلین زیاد دەکات ئەمەش وادەکان لەش نەتوانێت کۆنترۆڵی بکات هەربۆیە دەبیتە هۆی شەکرە.

- وازلەخواردنی ئەوخۆراکانە بهێنە کە هۆکارن بۆ توشبون بەشەکرە: هەندێک خۆراک هەن کە دەبنە هۆی نەخۆشی شەکرەو جەڵدە و قەلەقی. دەتوانی خۆراکەکانی وەک گوێز، ناوکەکان ،ڕۆنی زەیتون. ئۆمیگا٣،ڕۆنی گوێز هندی بخۆیت.

- وەرزش کردن: باشترین ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنسۆلین وەرزشە. دەتوانی نیو کاتژمێر ڕێ بکەیت هەروەها کاتژمێڕک وەرزژشەکانی دیکە بکەی.

- هەوڵبدە قەلەق نەبی: قەلەقی ئاستی ئەنسۆلین لە لەشدا زیاد دەکات هەروەها دەبێتە هۆی قەلەوی.

- بەپێی پێویست بخەوە: کەم خەوەی دەبیتە هۆی بەرزبونەوەی شەکر لەلەشدا و قەڵەوی و هەروەها شەکرەی جۆری٢.

سەرچاوە: Healthy and Tips

وە:هە-ف




PM:06:56:07/10/2017