بەم چەند نیشانەیە کەسایەتی ڕەسەن لەکەسایەتی ناڕەسەن جیابکەرە


هەندێک جار لەوانەیە قورس بێت بتوانی کەسی ڕەسەن و زیرەک لەکەسی ناڕەسەن جیابکەیتەوە لەبەر ئەوەی هەندێک کەس خۆیان وانیشان دەدەن کە کەسایەتیەکی ڕەسەن و زیرەکیان هەیە بەڵام لەڕاستیشدا وانین .

ئەم چەند نیشانەیە یارمەتیت دەدەن کەکەسایەتی ڕەسەن لە کەسایەتی ناڕەسەن جیابکەیتەوە.

ـ کەسی ناڕەسەن تەنها ڕێز لەوکەسانەدەگرن کە بەهێز، دەوڵەمەندن،بەڵام کەسایەتی ڕەسەن ڕێز لەهەمووکەسێ دەگرن.

ـ کەسانی ناڕەسن دەیانەوێت هەمووئەوشتانەی لەدەوروبەرێتی سودی لێببینێ، بەڵام کەسی ڕەسەن نایەوێت کە هیچ کەس بەکاربهێنێت لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا.

ـ کەسی ناڕەسەن هەمیشە خۆهەڵکێشن، یاخود فشەدەکات، بەڵام کەسی ڕەسەن خۆی بەکەم دەزانێ لەبەرامبەر خەڵکیدا.

ـ کەسی ناڕەسەن هەمیشە زۆر پەرۆشە بەرامبەر بەپێشکەش کردنی بیروڕاکانی، بەڵام کەسی ڕەسەن ناترسێت لە پێشکەش کردنی بیروڕاکانی.

ـ کەسی ناڕەسەن بەڵێن ئەیەن و زۆر بەکەمی ئەیبەنە سەر، بەڵام کەسی ڕەسەن کە بەڵێنیاندا دەیبەنەسەر.

ـ کەسی ناڕەسەن ڕەخنە لەکەسانی دیکە دەگرن بۆئەوەی خۆیان باشتر دەربکەون بەبەراورد بە بەرامبەرکانیان، بەڵام کەسی ڕەسەن ستایشی کەسانی دیکە دەکەن.

ـ کەسانی ناڕەسەن تەنها ئەوکاتە باشن کەپێویستیان بەشتێکە، بەڵام کەسی ڕەسەن ڕەچاوی هەمووشتێک دەکەن.

سەرچاوە: Brightside

و:هە-ف




PM:08:51:05/05/2018