بۆسپی کردنەوەی ئەژنۆکانت ئەم چەند چارەسەرە سورشتیە بەکاربهێنە


چەند شتێک هەن کەکاردەکەنە سەرڕەشبونەوەی پێست، لەوانەش مردنی خانەکانی پێست،لێخشانی پێست بەشتێک بۆماوەیەکی دیاری کراو، پلەی بەرزی گەرمی خۆر، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆڕەش بونەوەی پێست. بەڵام بەم چەند چارەسەرە سروشتیە دەتوانی چارەسەری ڕەشبونەوەی ئەژنۆکانت بکەی.

ـ خەیار: خەیار بەیەکێک لەکاریگەرترن چارەسەرە سروشتیەکان دادەنرێت،خانەی مردوی پێست لادەبات ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانیC، A ،ئەمەش وادەکات پێست بەجوانی بمێنێتەوە.

چەند پارچە خەیارێک بهێنە بەسەر ئەژنۆکانتا بەنەرمی مەساژی پێبکە.

ـ لیمۆو سۆدە: لیمۆ دژە ئۆکسانە و پێست خاوێن و ڕوناک دەکاتەوە،هەروەها سۆدەش دەبێتە هۆی سپی بونەوەو نەهێشتنی ڕەشی پێست.

لیمۆیەک بکە بەدووکەرتەوە کەوچکێکی چا سۆدە بکە بەسەریا بە نەرمی بیهێنە بە ئەژنۆکانتا پاشان لێی گەڕێ بۆ ماوەی ۱٥ خولەک دواتر بەئاو بیشۆ.

ـ ڕۆنی گوێزهندی: ڕۆنی گوێز هندی ڤیتامینE و فاتی ئەسیدی تێدایە کەیارمەتی دوبارە بونیادنانەوەی خانەکانی پێست دەدات و پێست سپی دەکاتەوە.

ڕۆژانە بەجوانی ئەژنۆکانت مەساژ بکە بەم ڕۆنە بۆ ماوەی ۲ خولەک.

ـ هەنگوین: هەنگوێن دەبێتەهۆی شێدارکردنەوەی پێست بەڵام ئەگەر بێت و لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵی بکەی ئەوا زۆر بەجوانی کاردەکات.

دوکەوچکی چا هەنگوین لەگەڵ ئاوی نیولیمۆ و کەوچکێکی چا سۆدە تێکەڵ بکە و بیدە لە ئەژنۆکانت. لێیگەڕێ بۆماوەی ۲۰-۳۰ خولەک پێیوە بێت، دواتر بیشۆ.




PM:11:18:07/05/2018