بەم شێوەیە چارەسەری هەڵامەت بکە


 هەروەک دەزانرێت هەڵامەت بەهۆی دەرمانەوە چارەسەر نابێت ،بەڵام کاتێک حەب و دەرمان دەەخورێت  هەست بەباشی دەکرێت، تووشبوون بە هەڵامەت دەبێتە هۆی ئەوەی ئاوێکی زۆر بەلووتیدا بێتە خوارەوە ، هەروەها هۆکارە بەتوشبوون بە پژمین ئەمانەش وا لەمرۆڤ دەکەن هەست بەبێ تاقەتی و شەکەتی بکات.
 ئەگەر هاتوو تووشی ئەم حاڵەتە بووی ئەوا دەتوانی بەم ڕێگانە لەماڵەوە چارەسەری بکەیت.

ـ خواردنەوەی شلەمەنی: خواردنەوەی شلەمەنی وەک شۆربای گۆشت و ئاو یارمەتی زوو چاکبوونەوەی هەڵامەت دەدات.

ـ پشوودان: لەکاتی توشبوون بەهەڵامەت هەست بەهیلاکی دەکرێت بۆیە واباشترە پشویەکی باش بدەیت .

ـ دانانی شتێکی گەرم لەسەر لووت: دانانی شتێکی گەرم لەسەر لوت و ناوچاوان یارمەتی چاک بوونەوەی هەڵامەت دەدات.

ـ بەکارهێنانی سپرای لوت: بەکارهێنانی سپرای لوت ڕۆژانە سێ بۆ چوارجار ڕێگایەکی دیکەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت.

ئا: هەـف

سەرچاوە: vicks.com




PM:06:28:18/01/2019