بە ئاسانترین ڕێگە ببە بە خاوەن پێستێکی جوان

زۆربەی خانمان پەیڕەوی ڕجیمی خورما و ماست دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کێش بەهۆی سودە جۆراوجۆرەکانیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سودی زۆرە بۆ پێست و قژ، لە دیارتین سودەکانی:

 
-خورما یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و خانەکای پێست تازەدەکاتەوە و ناهێڵێت پێست چرچ بێت.

-پێستێکی جوان و رەونەقدارمان پێدەبەخشێت و وزەی پێویست دەدات بە لەش.

-خورما پێست شێدار دەکاتەوە و گەنجتری دەکاتەوە .

-نیشانەکانی چونە تەمەن دوا دەخات و هەروەها وشکی پێست و لێو چارەسەر دەکات.

-هەروەها دەتوانیت وەک ماسک بەکاری بهێنیت، بەم شێوەیە :حەوت دەنک خورما لەگەڵ کەوچکێک خامە و کەمێک شیر تێکەڵ بکە تاوەکو هەویرێکی نەرمت دەست دەکەوێت.

دواتر 5 دڵۆپ زەیتی پڕتەقاڵ بکە گیراوەکەوە و بیدە لە دەموچاو و مل و بۆماوەی نیو کاتژمێر بەجێی بهێڵە و هەفتەی سێ جار ئەم تێکەڵەیە بەکار بهێنە، تاوەکو ئەنجامێکی باش و پێستێکی شێدار و رەونەقدارت دەست دەکەوێت.



AM:10:01:26/07/2019