یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانی خانمان لە وەرزی هاوین و گەرمادا، هاتنە خوارەوەی ماکیاژە بە ڕووخسارەوە، چونکە گەرما کاریگەری دەکاتە سەر پێست و ئارەق کردنەوە تەواوی ماکیاژەکەت دەشێوێنێت.
چۆن چارەسەری گرفتی هاتنە خوارەوەی ماکیاژ دەکەیت لە وەرزی گەرمادا؟
1-پێش بەکارهێنانی کرێم و ئەساس و تەواوی ماکیاژەکانت، هەوڵبدە پرایمەر بدە لە پێستی دەموچاوت، چونکە یارمەتی مانەوەی ماکیاژەکەت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر، باشترە پرایمەرەکەت خاڵی بێت لە زەیت.
2-دەتوانیت 15 خولەک پێش ماکیاژکردن سەهۆڵ بخەیتە سەر پێستی رووخسارت، چونکە کونیلەکان دادەخات و سروشتی پێست بە ساردی دەمێنێتەوە، ئەمەش وادەکات ڕەنگەکان تێکنەچێت و ماکیاژەکەت بمێنێتەوە.
3-بەکارهێنانی ئیسفەنج لەبری دەست و پەنجەکانت، بۆ بڵاوکردنەوەی کرێمی ئەساس و پاودەری ڕووخسار، چونکە زەیتی سروشتی پەنجەکانت دەگوێزرێتەوە بۆ دەموچاوت و دواتر ماکیاژەکەت تێکدەدات.
4-هەوڵبدە ئەو ماکیاژانەی بەکاریدەهێنێت دژە ئاو بێت، وەک کرێم و ماسکارا، چونکە بەو شێوەیە زیاتر دەمێنێتەوە.
5-پێش بەکارهێنانی ماکیاژ کرێم و پاکەرەوەی تایبەتی چەوری پێست بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی چەوریەکان هەڵمژێت وەک تۆنەر.
6-بڕێکی زۆر ماکیاژە مەدە لە دەموچاوت، بەڵکو هەوڵبدە سەرجەم ماکیاژەکان بە بڕی پێویست بێت.