پاراستنی ته‌ندرووستی پێست به یه‌کێک له گرنگترین ئامانجه‌کانی هه‌ر که‌سێک داده‌نرێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین چۆن ئه‌و ئامانجه‌مان بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت.
خشته‌ی خۆراکی ته‌ندرووست کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر پاراستنی پێست بریقەدارکردنی و هێشتنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست، لێره‌دا ئاماژه به باشترین خۆراک بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی پێست ده‌درێت.
ڕۆنی ماسی:
به تایبه‌ت ڕۆنی ماسی سه‌له‌مون که ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا 3 و زۆر گرنگه بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێست به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست.
گوێز:
ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئی و پرۆتین که سوودێکی زۆر به جوانی پێست ده‌گه‌ێنێت.
په‌تاته‌ی شیرین:
له جه‌سته‌دا ده‌گۆڕێت بۆ ڤیتامین ئه‌ی و پێست ده‌پارێزێت له تیشکه زیانبه‌خشه‌کانی خۆر و خانه مردووه‌کانی ڕوخسار نوێ ده‌کاته‌وه، له هه‌مان کاتدا چرچ بوونی ڕوخسار که‌م ده‌کاته‌وه.
بیبه‌ری سور یان زه‌ردی شیرین:
ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئه‌ی و سی، چرچ بوونی ڕوخسار دوا ده‌خات و به‌سووده بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێستیان وشکه.
ته‌ماته:
سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ به ده‌ست هێنانی ڤیتامین سی و پێست له تیشکی خۆر ده‌پارێزێت و پیربوونی ڕوخسار دوا ده‌خات.
شوکولاته‌ی ڕه‌ش:
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که له سه‌دا 70 ی شوکولاته‌ی ڕه‌ش له کاکائۆ پێکهاتووه و به‌سووده بۆ پاراستنی پێست و دژه چرچ بوونی پێسته.
چای سه‌وز:
دژه پیربوونه و پێست ده‌پارێزێت له تیشکه زیانبه‌خشه‌کانی خۆر.