ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵ واده‌كات گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی مێشكی منداڵ دروست بكات و له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یدا ئه‌گه‌ری توشبوونی به خه‌مۆكی زیاتر بێت.
كاتێك منداڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌وه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی مێشكیاندا ڕووده‌دات و توشی خه‌مۆكی درێژ خایه‌نی ده‌كات له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان هۆشداری به دایكان و باوكان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان توندوتیژ نه‌بن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 110 كه‌س ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه 2 ساڵی خایاندووه، و وێنه‌ی تیشكی به‌ژداربووه‌كان گیراوه و كه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌ده‌ست خراپ ڕه‌فتاری گه‌وره‌كان ناڵاندویانه و له وێنه‌ی تیشكی موگناتیسیه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه پێكهاته‌ی چینی سه‌ره‌وه‌ی به‌ژداربووه‌كان چۆته‌وه یه‌ك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و ئاگای مرۆڤ.