زۆرن ئەو کارانەی کە وا دەکات خانمان سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا ڕابکێشن، لێرەدا تەنها مەرج هەر جوانی نییە بەڵکو کۆمەڵێک کردار هەیە کە وا دەکات پیاوان سەرنجیان بلای خانمان بڕوات.
١-زۆربەی پیاوان حەز دەکەن کە دەست بهێنن بەقژی خانمان یاخود خۆشەویستەکەیان، بەڵام پیاوان زۆرجار سڵ لەم کارە دەکەنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا خانماننیش حەز بەوە دەکەن.
٢-پیاوان حەز دەکەن قسە لەگەڵ خانمێکدا بکەن کە لەکاتی قسەکردنی پیاوەکەدا سەیری چاوی بکات، هەمیشە پیاوان ڕقیان لەو خانمانەیە کە قسەیان بۆ دەکەن و لەهەمان کاتدا ڕوناکەنە پیاوەکە کە قسەیان بۆ دەکات.
٣-گەستنی لێوەکان لەلایەن خانمانەوە تاکە کارە کە سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا ڕادەکیشێت، چونکە گەستنی لێوەکان دیمەنێکی زۆر وروژێنەر لەلای پیاو دروست دەکات.
٤-خاڵی سەر دەمووچاو یەکێکە لەو شتانەی کە سەرنجی پیاو بەلای خۆیدا ڕادەکیشیت، بۆیە ئەو خانمانەی کە خاڵیان لەسەر لێو یان ڕومەت هەیە دەبێت زۆر دڵخۆشبن، چونکە ئەو خاڵە سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا رادەکێشێت.
٥- پێکەنین بەدەم پیاوەوە وا دەکات زیاتر تامەزرۆی خانمەکە بێت و سەرنجی بەلای خۆیدا ڕابکێشیت، هەربۆیە پیاوان لە کاتی هاتنەوەیان بۆ ماڵەوە حەز دەکەن کە ژنەکەیان بە ڕویەکی خۆشەوە پێبکەنن چونکە هەموو هیلاکی هەموو ڕۆژەکەی بیر دەچێتەوە.
٦-پیاوان دەبێت ئەوە بزانن ژنان ئەوکاتە سەرنج ڕاکێشە، بەلانەوە کە هێشتا ماچیان نەکردوون یەکەم ماچکردنی خانم وادەکات کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بەلایانەوە.