بەشێكی ئەو توێژینەوانەی لەسەر گۆشتی سور ئەنجامدراون، ئاماژە بە چەندین زیانی ئەو جۆرە گۆشتە دەكەن و بە هۆكاری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دادەنێن.
توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا دەریخستووە كە زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئەگەرەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد دەكات، ئەمە جگە لەوەی هۆكارێك بۆ كورتبونەوەی تەمەن و مردنی لەناكاو.
بەپێی توێژینەوەكە ئەگەر، ئەگەری مردنی لەناكاوی كەسانی تەمەن 60 ساڵ بەرێژەی 50% بێت، بەخواردنی رۆژانەی ژەمێك گۆشتی سور رێژەكە زیاد دەكات بۆ 57% و هەروەها ئەگەر ڕۆژانە دوو ژەم گۆشتی سور بخورێت ئەوا رێژەكە دەبێتە سەدا %63.
بەڕای پسپۆڕەكان قەرەبووكردنەوەی گۆشتی سوور بە سەرچاوە پرۆتینییەكانی تر وەك ماسی و مریشك و پاقلەمەنی و چەرەسات و بەروبوومە سپیاییەكانی كە چەورییان كەمە و دانەوێڵە سوودی زۆر بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت.