سودەكانی پەڵپینە بزانە

پەڵپینە یەكێكە لەو سەوزە بەهاریانەی چەندین بەكارهێنانی هەیە و  كەسانێكی زۆر لە دروست كردنی سوپ و زەڵاتەدا بەكاریدەهێنن.
سودەكانی پەڵپینە وای لە پزیشكانی دەرمانی سروشتی كردووە كە چەندین جۆری دەرمانی لێ دروست بكەن، بە مەبەستی چاكبونەوە لە چەندین نەخۆشی.
ئەم سەوزەیە زۆرترین جۆری ڤیتامینەكانی تێدا كۆبۆتەوە وەك ئەی و بی و سی و دی و ئی هەروەها، دەوڵەمەندە بە كانزاكانی ئاسن و مەگنسیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم , لەگەڵ بونی بڕێكی زۆر لە ماددەی بیتا كارۆتین.
توێژینەوە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن كە پەڵپینە بڕێكی زۆر ترشە چەوری ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەكەیدایە كە تەنها لە ماسیدا بەو ڕێژە زۆرە بونی هەیە. 
بەپێی توێژینەوەكان پەڵپینە بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەیەكان هەروەها چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی توشی هەوكردنی میزەڵدان دەبن.
ئەم سەوزەیە سودی بۆ دەمارەكانی مێشك هەیە و چارەسەری سەرئێشە دەكات , هەروەها كرمی ڕێخۆڵەكان لەناو دەبات و ئازاری ناو سك كەمدەكاتەوە.
بەڕای پسپۆڕە خۆراكیەكان پەڵپینە سودی بۆ پێست هەیە و پێست جوانتر دەكات هەروەها دەتوانرێت وەك چارەسەرێكیش دژی نەخۆشی ئەكزیما بەكاربهێنرێت.
ئەم سەوزەیە چارەسەری برینی ناو دەم و هەوكردنی پوك دەكات، هەروەها ددانەكان بەهێز دەكات لە كلۆربوون دەیانپارێزێت,
پەڵپینە لە كاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا وەرزیەكانیشدا وەك چارەسەرێك دژی كۆكە و هەڵامەت و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بەكاردەهێنرێت.




PM:03:45:14/05/2014