جگەرە.. هاوڕێی کوشندەکەی مرۆڤ
هەندێک لەبۆچونە مێژویەکان کێشانی جگەرە دەگێرنەوە بۆ زیاتر لە 500 ساڵ پێش زاین و مرۆڤەکان قەد و پۆپی درەختەکانیان بەکارهێناوە بۆ کێشان، هەر لەوکاتەوە ئەم هاوڕێ زیانبەخشەی مرۆڤ هەڕەشەی لەژیانی مرۆڤ کردوە و هەمیشە هاوڕێیەکی خراپ بووە، هەرچەندە جگەرە "خو"پێوە گرتنە کەمرۆڤ ئالودەی دەبێت، بەڵام ئیرادەی و توانای مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە دوربکەوێتەوە لەبەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی توتن لە جگەرەو نێرگەلەو پایپ دەگرێتەوە.
لەبەر ڕێژەی توش بون و مردن بەو نەوخۆشیانەی لەڕێگەی جگەرە کێشانەوە دروست دەبێت، رێِکخراوی تەندروستی جیهانی بەرواری 31-5 هەموو سالێکی بەڕۆژی جیهانی دژی جگەرە کێشان دەستنیشان کردوە بەپێی ئامارە مەترسیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە کراوە ساڵانە 4ملیۆن و 800 هەزارکەس بە هۆی بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی توتنەوە وەک (جگەرەو نێرگەلەو پایپ) گیانلەدەست دەدەن و جێگەی مەترسیە ئەم ڕێژەیەش ساڵ بەساڵ بەرز دەبێتەوە، هەربەپێی ئەو ئامارە لە 7 چرکەدا لەجیهاندا کەسێک بەهۆی کێشانی یەکێک لەجۆرەکانی توتن دەمرێت، ئاماژە بەوەشکراوە زیانە تەندروستیەکانی جگەرە کار لەو کەسانەش دەکات کە نزیکن لە کەسی جگەرە کێشەوە لەماڵ یان شوێنە گشتیەکان.
پێکهاتەی جگەرە:
جگەرە پێکهاتەیەکی مەترسیداری هەیە بۆیە زیانەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ زۆرە، کە لەیەک جگەرەدا زیاتر لە 600 مادەی کمیایی زیانبەخش هەیە،کە سەرەکیەکانی بریتین لە (نیکۆتین، کاربۆن مۆنۆکساید،تار،سیانە هایدرۆجین،ئامۆنیاو چەندین پێکهاتەی تام و بۆنە تا کار لەسەر مرۆڤ بکات ئالودەبێت پێوەی،هەروەها چەندین مادەی کیمیایی تر) ئەگەر بەتەنها ئەو برە نیکۆتینەی لەیەک جگەردا هەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بکرێتە خوێنی مرۆڤەوە ئەوا لەماوەی5 چرکەدا ئەو مرۆڤە دەکوژێت.
زیانە تەندروستیەکانی:
هەرچەندە جگەرە لەڕووی مادیەوە زیانی هەیە، بەڵام زیانە تەندروستیەکانی زۆر زیاترن کە کار لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات لەڕووی جەستەیەوەو مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتانە ئەکات، ئارەزووی خواردن کەمدەکات، خەستی خوێن زیاد دەکات و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک،لاوازی بیرکردنەوە،نەخۆشیەکانی دڵ بەتایبەت بەرزە پەستانی خوێن،کەمبونەوەی ئاستی بینینی چاو،لاوازی سێکس،هەروەها کارلەسەر چالاکی گورچیلەو جگەردەکات، هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی قورگ و سنگ کە دیارترین ئەو شێرپەنجانەن کە جگەرە هۆکاری سەرەکی توشبونین و ڕێژەی مردنیان زۆرترە، زیانێکی زۆری هەیە بۆ ئافرەتانی دوگیان.
چی ڕوئەدات کاتێک مرۆڤ واز لەجگەرە کێشان ئەهێنێت
لە پاش 20 خولەک :پەستانی خوێن نزیک ئەبێتەوە لە کاتی پێش جگەرە کێشانەکە.
لەپاش 8 کاتژمێر: ئاستی کاربۆن مۆنۆکساید لەلەشدا ئەگەڕبێتەوە بە ئاستی ئاسایی خۆی واتە پێش جگەرە کێشان. لەپاش 24 کاتژمێر: کەمبونەوەی چانسی توشبون بە نۆرەکانی دڵ "واتە جەڵتەی دڵ". لەپاش 5 هەفتە :چالاکیەکانی سیەکان بەڕێژەی زیاتر لە %30 زیاد دەکات. لەپاش 1 ساڵ: کەمبونەوەی مەترسیەکانی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ. لەپاش 2 ساڵ: کەمبونەوەی مەترسی ڕێژەی توشبون بە شێر پەنجە. بۆیە تاوەکو چرکەیەک زوتر واز لەم هاورێ خراپە بهێنیت تەندروستی خۆت و چواردەورت دەپارێزیت لە نەخۆشیە ترسناکەکان، ئاسانەو بڕیاربدە لەم چرکە ساتەدا بڕیاری پاراستنی تەندروستی خۆت و خیزان و هاوڕێکانت بدە بە وازهێنان لە جگەرە کێشان، وەک چۆن ئامادەی خۆت بخەیتە بەردەم گوللە بۆ پاراستنی خۆشەویستانت بەوشێوەیەش ئیرادەت بەهێزبێت بۆ پاراستنی ژیانی ئەوان لەمەترسیەکانی توشبون بەنەخۆشی چونکە ئەوانیش وەک تۆ زیانیان پێ دەگات بەهیوای تەندروستیەکی باشتر
ئامادەکردنی:
سەرخێڵ ئاراز فازل
پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی
PM:06:25:31/05/2014