بەردەوام توێژینەوەی نوێ لەسەر قەڵەوی ئاماری قەڵەوەكانی جیهان ئەنجام دەدرێت و، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی دەركەوتووە كە ژمارەی ئەو كەسانەی كە كێشان زیادە، سێ یەكی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن.
توێژینەوەك چەند پسپۆڕێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامیانداوە و ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆرینەی ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەویان هەیە دانیشتوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری كیشوەری ئەفریقان، بەدواشیاندا وڵاتانی چین و هندستان دێن كە پلەی دووەمیان هەیە ئەمریكاش لەپلەی سێهەمدایە لە زۆری ژمارەی كەسانی قەڵەو.
ئامارەكان ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات كە %60 پیاوان و %65ی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی قەڵەویان هەیە، هەروەها %15ی دانیشتوانی چین و هندستان بەدەست كێشی زیادی لەشەوە دەناڵێنن.
ئەم توێژینەوەیە لە 188 وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و ماوەی زیاتر لە 33 ساڵی خایاندووە، بەشێكی هۆكاری قەڵەویشی بۆ باشبونی باری گوزەران گێڕاوەتەوە.
سەبارەت بە ئاماری قەڵەوی لای منداڵان توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕێژەی بەمنداڵانی قەڵە و لە زیاد بوندایە و لە ئێستادا %50ی منداڵانی جیهان كێشەی قەڵەویان هەیە.