ماست كێشت بە شێوەیەكی تەندروستی دەهێڵێتەوە

پسپۆڕێكی خۆراكی و دابەزاندنی كێش توێژینەوەیەكی لەسەر كاریگەری ماست لەسەر كێش ئەنجامداوە و، ئاماژە بەوە دەكات كە ڕۆژانە خواردنی قاپێك ماستی چەور، كێشی لەش بەشێوەیەكی تەندروست دەهێڵیتەوە و ڕێگر دەكات لە زیادبونی.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەسەر زاری مارتیبز گۆنزالێس كە پسپۆڕێكی خۆراكییە و نوسەری توێژینەوەكەیە، بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژانە خواردنی قاپێك ماستی چەور ئەگەری زیادبونی كێشی لەش بەڕێژەی %19 كەمدەكاتەوە، لەبەرامبەردا ئەگەر هەفتانە دوو جار ماستی چەور بخورێت ئەوا ئەگەری زیادبونی كێش لەئارادایە.
ئەو پسپۆڕە توێژینەوەكەی لەسەر 8500 كەس ئەنجامداوە و ماوەی 7 ساڵی خایاندووە، بۆی دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی ڕۆژانە ماست دەخۆی كەمتر شیرینی دەخۆن، بە پێچەوانەی ئەوانەی هەفتانە دوو جار ماست دەخۆن.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە ماست چەندین بەكتریای سود بەخش لە پێكهاتەكەیدایە، كە ڕێگری دەكات لە چونە ژورەوەی بەكتریا و میكرۆبی زیان بەخش بۆ ناو كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ.




PM:02:22:08/06/2014