توێژینەوە پزیشكییەكان دەریانخستووە، لەبەر ئەوەی كەلەرەم بڕێكی كەم پرۆتین و چەوری تێدایە، بۆیە سودی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە كێشیان زۆرەو دەیانەوێت كێشیان كەمبكەنەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە كەلەرم ڕێژەی كۆلسترۆلی خوێن كەمدەكاتەوە، ئەمەش ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن.
ئەم سەوزەیە بە هەردوو ڕەنگەكەیەوە ڕێگری لە گەشەی خانەكانی شێرپەنجە دەكات بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك و گەدە و كۆڵۆن.