ئەلیگری و پیرلۆ ئاشتیان ئیمزاكردوە


ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری نوێی یۆڤانتۆس پێش ئەوەی بۆندەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزابكات لەگەڵ پیرلۆ رێكەوتوە.
رۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردوە كە ئیدارەی یۆڤانتۆس پێش ئەوەی بۆند لەگەڵ ئەلیگری ئیمزا بكەن ئەوە مەرجەیان بۆ داناوە كە دەبێ پیرلۆ لەیانەكەی بمێنێتەوەو یاریزانی سەرەكیش بێت، بۆ ئەو مەبەستەش راهێنەری پێشووش میلان لەگەڵ پیرلۆ گفتوگۆیان كردوەو لەسەر ئەوە رێكەوتن كە كێشەكانی رابردویان چارەسەر كردوە.
ئەلیگری لەوكاتەی راهێنەری میلان بوو لەسەر شوێنی یاریكردنی پیرلۆ كێشەی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەبوو هەربۆیە میلان دەستبەرداری بوو بۆ یۆڤانتۆس، لەئێستاشدا هاندەرانی خانمە پیرەكە لەوە دەترسیان لەگەڵ هاتنی ئەلیگری بۆ یۆڤی كێشەكانی رابردوو سەر هەڵبداتەوەو پیرلۆ ئەو یانەیەش جێبهێڵێت، ئیدارەی یۆڤی نەیهێشت كێشەكانی رابردووی نێوانیان سەر هەڵبداتەوە.

ئا: چێنەر عەبدول قادر




PM:01:35:23/07/2014