مورینیۆ لەبەر خاتری فابریگاس بزانە چی پشتگوێ خستوە


لەبەرخاتری بینینی سیسك فابریگاس مۆرینیۆی راهێنەری چێڵسی گرنگترین یاری كورەكەی پشتگوێ خستوە.
دوای پەیوەندی كردنی بەیانەی چێڵسیەیوە سیسك فابریگاس لە چاوپێكەوتنیكی لەگەڵ رۆژنامەی میرەر باس لەچەند نهێنیەك دەكات. كاپتنی پێشووی ئارسناڵ كە بە 27 ملیۆن پاوەند (34 ملیۆن یۆرۆ) چوەتە چێڵسی سەرەتا دەڵێت "كاتێك ئاگادار كرامەوە كە چێڵسی بۆندی پێشكەش كردوم بیرم لەو یانەیە كردەوەو لەگەڵ خێزانەكەم گفتوگۆمانكرد"، پاشان یاریزانەكەی پێشووی بەرشەلۆنە دەڵێت"دواتر ئێوارەی یەك شەممە مۆرینیۆ بەفرۆكە هات بۆ ئیسپانیا تا من ببینێت و لەبیرمە كە یاری كورەكەی جێهێشت لەبەر بوندەكەی من، ئەو كات زانیم كە من چەند گرنگم لای راهێنەر".
مۆرینیۆی راهێنەری چێڵسی دەیەوێت بەهێنانەوەی فابریگاس بۆ خولی ئینگلیزی جێگەی فرانگ لامپارت پڕبكاتەوە كە وەرزی رابردوو ریزەكانی بلوزی جێهێشت دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی.

ئا: چێنەر عەبدول قادر




PM:03:51:23/07/2014